گه‌ڕان

Shadow Shadow

کوژرانی قاسم سولەیمانی ئەو پڕۆسەیەی 12 ساڵ دواکەوت

2020.01.03 - 22:32
کوژرانی قاسم سولەیمانی ئەو پڕۆسەیەی 12 ساڵ دواکەوت
ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت چیرۆکێکی نوێ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاودەبێتەوە و ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا پێش 12 ساڵ پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی داڕشتبوو، بەڵام شکستی هێناوە لە پلانەکەیدا. ، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە: "قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران یەکەم جار نەبووە کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییکانی ئەمریکاوە هەوڵی کوشتنی بدرێت و پێشتریش چەند جارێک هەمان هەوڵ هەبووە". ، ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە: "لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2007 فەرماندەیی گشتی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا هەوڵی داوە لە پڕۆسەیەکی نهێنیدا لە نێوان سنوری ئێران و هەرێمی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا قاسم سولەیمانی بکوژێت". ، نیویۆرک تایمز ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەهۆی ئەوەی قاسم سولەیمانی چەندین پۆستی هەستیاری هەبووە لەسوپای پاسداران و دەزگای هەواڵگریدا لەمێژ بووە ناوی لەلیستی داواکراوەکانی ئەمریکادا بووە". ، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، پێشتریش چەندین جاری دیکە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی لەژێرچاودێری وردی ئەمریکادا بوون و چەندین جاریش لە سوریا و عێراق و لوبنان سەرجەم جموجەڵەکانیان بە ڕاستەوخۆ تۆمار کردوون، بەڵام بڕیاری هێرشکردنیان نەبووە و ئەمریکا ویستەیەتی خۆڕاگرتربێت بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتەکانی ئێران. ، هاوکات ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە: "بە درێژایی ئەو کاتەی لە ژیاندا بووە و لەنێوان وڵاتانی ئێران، عێراق، یەمەن و لوبناندا هاتوچۆی کردووە، قاسم سولەیمانی هەستی بە ئاسایش کردووە لە هێرشی ئەمریکییەکان و پێی وابووە کە لە سەرو سزای ئەوانەوەیە، تەنانەت جارێکیان ڕێگەی داوە فڕۆکەیەکی سەربازی لە تەنیشت فڕۆکەکەیدا بوەستێت لە فڕۆکەخانەى هەولێر". ، شەوی ڕابردوش دوای ئەوەی کە هەڕەشەی جدیی هەبووە لەسەر جێبەجێبونی پلانی قاسم سولەیمانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سوتاندنی باڵوێزخانەکە، بۆیە ئەمریکا بەبڕیاری ڕاستەوخۆی دۆناڵد تڕەمپ و بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە، بڕیاری کوشتنی ڕاستەوخۆی قاسم سولەیمانیان داوە.