گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەسەر کوژرانی سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس

سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێم بێدەنگن

2020.01.03 - 17:22
سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێم بێدەنگن
ناس کورد- دوای کوژرانی، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، لەلایەن ئەمریکاوە، تا ئێستا هیچ کام لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر کوژرانیان دەرنەبڕیوە. ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020 لەبۆردومانێکی سوپای ئەمریکادا، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندە و بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی کوژران. ، لەسەر ئەو ڕوداوە زۆرێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوا و جیهان هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕوداوەکە دەربڕی. ، بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، تا ئێستا هیچ کام لە سەرۆکایەتی هەرێم کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر ئەو ڕوداوە ڕانەگەیاندوە. ، هاوکات جگە لە دامەزراوە حکومییەکان، هیچ کام لە حزب و پارتە سیاسییەکانی هەرێم، هیچ هەڵوێستێکیان دەرنەبڕیوە و هیچ بەیاننامەیەکی هاوسۆزی یاخود پشتگیری یاخود ئیدانەی ئەو ڕووداوەیان بڵاونەکردوەتەوە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی تا ئێستا بەشێکە لە خاکی عێراق، پەیوەندییەکی زۆر باشیشی لەگەڵ هەردوو حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە و هەردوو وڵاتەکەش کونسوڵخانەیان لە هەرێم هەیە. ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانیان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.