گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرپرسانی ئەمریکا: ئه‌مڕۆ دادپه‌روه‌ری چه‌سپا

2020.01.03 - 12:14
بەرپرسانی ئەمریکا: ئه‌مڕۆ دادپه‌روه‌ری چه‌سپا
ناس كورد- کوژرانی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەلای ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا، کۆنگریسمان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە سولەیمانی کەسایەتی بەهێزی دووەمی ئێران بووە دەستی سوور بووە بەخوێنی ئەمریکیەکان و ڕۆڵی خراپی لەناوچەکەدا گێڕاوە و لەدوای ئەو عێراقیەکان دەتوانن ئایندەیەکی نوێتر بەدور لەئێران بۆ خۆیان بونیاتبنێن. . لەتویتێکیدا له‌دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، گیم ڕیتش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگه‌یاند "کوژرانی قاسم سولەیمانی دەرفەتی ئەوەی بەعێراقیەکان دەدات جارێکی تر داهاتووی خۆیان بەدور لەهەژمونی ئێران بینا بکه‌نه‌وه‌". . گیم پیرۆزبایی لە تڕەمپ كرد بەهۆی سەرکەوتنی لەو کارەدا و وتی "سولەیمانی بەرپرسی بەرنامەڕێژی ئەو چەکانە بووە کە بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوون و ئەمڕۆش دادپەروەری چەسپا".هاوکات، کریس مۆرڤی، سینتاتۆری دیموکراتەکان تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "قاسم سولەیمانی دوژمنی ئەمریکا بوو". . مۆرڤی دەشپرسێت، دەکرێت کوشتنی قاسم سولەیمانی دووەم کەسی بەهێزی ئێران بەبێ پرسی کۆنگرێس بوبێت؟ کە پێدەچێت ئەو ڕوداوە بەرەو هەڵگیرسانی شەڕێکی سەختی ناوچەیی پەلبهاوێت. . لای خۆشیەوە، لەتویتێکیدا لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان، ڕایگەیاند ، سەردەمانی کوشتنی ئەمریکیەکان و تۆڵەکردنەوە لێیان لەمەیدانەکانی شەڕدا بەسەر چوو. . وتیشی" ئەوەی تڕەمپ و سوپاکەمان پێیهەستا وەڵامێکی ڕاستەوخۆی دوژمنکارییەکانی ئێران بوو کە لەلایەن سولەیمانی و بەکرێگیراوەکانی بەڕێوەدەچوو". . هه‌روه‌ها پرسیارێكی له‌ به‌رپرسانی ئێران كرد و وتی "ئه‌گەر دەتانەوێت بمێننە و بازرگانی نەوت بکەن، واز لەئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بهێنن دەستهەڵبگرن لەپاڵپشتیکردنی تیرۆر". . كاردانه‌وه‌ی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامی هه‌یه‌ و میت ڕۆمنیش لەتوێتیکیدا نووسی "تیرۆریستێک کە دەستی سوورە بەخوێنی چەندین سەربازی ئەمریکی، کوژرا". . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو ئاڵێنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە کە دەخوازێت ستراتیژیەتێکی پتەوتر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنیەکانی دابڕێژێتەوە. . جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بڵاوکردنەوەی ئاڵای ئەمریکا لەدوای ڕوداوەکە لەلایەن تڕەمپەوە وەکو کاردانەوەیەک بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو موهەندیس ئەوە دەردەخات بەفەرمانی ئەو بووە لەتۆڵەکردنەوەی هەڵکوتانە سەر باڵێوزخانەی ئەمریکا لەبەغدا هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌. .