گه‌ڕان

Shadow Shadow

داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كرێت ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن

2020.01.03 - 11:21
داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كرێت ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن
ناس كورد- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوایان لێده‌كات ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن. راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانیان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.