گه‌ڕان

Shadow Shadow

من سه‌ركرده‌ی به‌رگری نیشتیمانی عێراقم

موقته‌دا سه‌دڕ فه‌رمانی چالاككردنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی ده‌ركرد

2020.01.03 - 10:36
موقته‌دا سه‌دڕ فه‌رمانی چالاككردنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی ده‌ركرد
ناس كورد- رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانی چالاككردنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی ده‌ركرد و داوای له‌ كرد له‌ ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تیدا بن بۆ پارێزگاریكردن له‌ عێراق. . له‌میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كی كه‌ به‌بۆنه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ئاڕاسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌، موقته‌دا سه‌دڕ، رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كوژرانی سوله‌یمانی راده‌گه‌یه‌نێت و سوله‌یمانی وه‌ك موجاهید ناوده‌بات. . له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، سه‌دڕ  به‌ئامانجگرتنی سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ وه‌ك به‌ئامانجگرتنی "جیهاد"  و ئۆپۆزسیۆن و رۆحی شۆڕشگێڕانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ له‌ وره‌یان كه‌م ناكاته‌وه‌. . هاوكات وه‌ك سه‌ركرده‌ی به‌رگری نیشتیمانی عێراقی فه‌رمانی ئه‌وه‌ی كردووه‌ سه‌ربازه‌كانی سوپای ئیمام مه‌هدی و لیواكانی تر كرد كه‌ له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن بۆ پارێزگاریكردن له‌ عێراق.   .