گه‌ڕان

Shadow Shadow

شوێنی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس و ئه‌و شتانه‌ی لێیان به‌جێما [وێنه‌]

2020.01.03 - 09:46
شوێنی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس و ئه‌و شتانه‌ی لێیان به‌جێما [وێنه‌]
  ناس كورد- له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی شوێنی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بڵاوكرایه‌وه‌. . وێنه‌كان ساتی یه‌كه‌می دوای هێرشه‌كه‌ی تیادا تۆماركراوه‌ و جگه‌ له‌ پاشماوه‌ی ئۆتۆمبیلی سوتاو و ته‌رمی كوژراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌جێماوون له‌وانه‌ پاره‌ی ئێرانی و كتێبێك به‌ زمانی فارسی و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی. . هه‌روه‌ها له‌ وێنه‌یه‌كی تردا مستیله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وێنه‌كه‌وه‌ كوژرانی سوله‌یمانی له‌ هێرشه‌كه‌دا پشتڕاست كرایه‌وه‌. .