گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆکی لیژنەی دارایی وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاشکرادەکات

2020.01.02 - 23:18
سەرۆکی لیژنەی دارایی  وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاشکرادەکات
ناس کورد- شەهرام عەزیز سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتی لیژنەکەیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواو دەبێت و لە هەفتەی دواتریشدا پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەم مانگەدا پڕۆژەیاساکە پەسەند دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهۆی کارەکانی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی زیاترە، بۆیە هێشتا ڕاپۆرتەکەمان تەواو نەبووە، بەڵام تاوەکو 8ی کانونی دووەم، واتە لە هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتەکەمان لەسەر پڕۆژەکە تەواو دەکەین". ، وتیشی، لەدوای تەواوبوونی ڕاپۆرتەکان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و لە هەفتەی چاوەڕاندەکرێت لە هەفتەی داهاتووتردا پڕۆژەیاساکە بخرێتە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت. ، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ئەو مانگەی کە کارەکانی پەرلەمانی بۆ درێژکراوەتەوە، بە دڵنیاییەوە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەند دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ، ڕۆژی 11ی کانونی یەکەمی 2019، پڕۆژەیاسای چاکسازی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرا و ڕۆژی دواتریش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا، دواتریش ڕۆژی دووشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2019 لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کرا.