گه‌ڕان

Shadow Shadow

فرسەت سۆفی: بڕی 100 ملیۆن دینارمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فریاکەوتنەکانی هەولێر تەرخانکرد

2020.01.02 - 18:26
فرسەت سۆفی: بڕی 100 ملیۆن دینارمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فریاکەوتنەکانی هەولێر تەرخانکرد
ناس کورد- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بری 100 ملیۆن دیناریان بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی کێشەی فریاکەوتنەکانی هەولێر تەرخانکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەی فێرکاری دیکە لە پارێزگاکە دەکەنەوە. ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ هەریەک لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان،  نەخۆشخانەی نانەکەلی و بەشی ئەنفلۆنزای ‏وەرزیمان لە نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر بەسەر کردەوە و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ گرفته‌كانمان كۆڵیەو". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌، بڕی 100 ملیۆن دینارمان بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی فریاکەوتنەکانی هەولێر تەرخانکرد". ، پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی کە بۆ نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان تەرخانیانکردووە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ن كه‌ پێویسته‌ ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتووشدا ته‌واوی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر دەکەن و نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی راوێژكاریش دەکەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپەڕینی منداڵان كه‌م بێته‌وه‌.