گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ ناردنی هێزی بۆ لیبیا پەسەند کرد

2020.01.02 - 18:08
پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ ناردنی هێزی بۆ لیبیا پەسەند کرد
ناس کورد-   پڕۆژە بڕیارەکەى ئەردۆگان بۆ ڕەوانەکردنى هێزى سەربازى بۆ لیبیا لە پەرلەمانى تورکیا بە دەنگى زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەندکرا. ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ى کانوونى دووەمى 2020، لەکۆبونەوەیەکى نائاسایى پەرلەمانى تورکیادا بڕیارى ڕەوانە کردنى هێزى سەربازى تورکیا بۆ لیبیا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرا. ، لەپڕۆسەى دەنگدانەکەدا بۆ پڕۆژە بڕیارەکە، 325 پەڕلەمانتار دەنگیان بۆدا و 184 پەڕلەمانتاریش دژى وەستانەوە و دەنگیان بۆ نەدا، بەڵام پڕۆژە بڕیارەکە بەزۆرینەى دەنگى پەڕلەمانتاران پەسەند کرا. ، پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیاوە ڕەوانەى پەڕلەمانى وڵاتەکەى کرابوو، بەمەبەستى  ڕەزامەندى دەربڕین بە ڕەوانە کردنى هێزى سەربازى تورکیا بۆ لیبیا لەسەر داواکارى حکومەتى ویفاقى نیشتیمانى لیبیا بەسەرۆکایەتى فائیز سەڕاج و هەرەوەها لەسەر بنەماى ڕێکەوتنێکى سەربازى نیوان ئەو دوو لایەنە کە مانگى ڕابردوو واژوویان لەسەر کردبوو. ، پێشتریش چەند لایەنێکى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا دژایەتى خۆیان بۆ پڕۆژە بڕیارەکە دەربڕى و هەڕەشەى ئەوەیان کرد دەنگ بەو پڕۆژە بڕیارە نادەن.