گه‌ڕان

Shadow Shadow

چەند کوپ قاوە تەندروستە لە ڕۆژێکدا بخورێتەوە؟ پزیشکه‌كان وەڵام دەدەنەوە

2020.01.02 - 10:44
چەند کوپ قاوە تەندروستە لە ڕۆژێکدا بخورێتەوە؟ پزیشکه‌كان وەڵام دەدەنەوە
ناس کورد- شارەزایانی بواری تەندروستی سودە گرنگەکانی خواردنەوەی قاوە دیاری ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه‌ قاوه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ خواردنەوەی لەڕۆژێکدا تەندروستە. . قاوە یەکێکە لەو  خواردنەوانەی کە لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەره‌ و خه‌ڵكێكی زۆر رۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن و بەهۆی بونی ڕیژەیەکی زۆر لە کافاین لەناو قاوەدا بەشێک له‌ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌یخۆنه‌وه‌ كه‌ خەویان لێنەکەوێت یاخود لەکاتی كارکردنیاندا قاوە دەخۆنەوە بۆ ئەوەی وریا بنەوە. . ماڵپەری "شۆسن ئێلبۆ"ی کۆری لەسەر زاری ژمارەیەک شارەزای تەندروستییەوە بڵاوی كرده‌وه‌ :"بۆ هەر کەسێک پێویستە دوو ڕۆژ جارێک یەک کوپ قاوە بخواتەوە واتە لە ساڵەکەدا تەنها 132 کوپ قاوە بخوات". . ماڵپەری شۆسن ئێلبۆ ئاماژەی بەوەداوە :"ڕێژەی قاوە خواردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، بەنموونە لە وڵاتێکی وەکو کۆریادا لە ساڵێکدا هەر کەسێک زیاتر لە کوپێک قاوە دەخوات و بەپێی ئامارێکیش لەساڵی 2019دا هەر تاکێکی خەڵکی کۆریای باکور 353 کوپ قاوەی خواردووەتەوە". . پزیشکانیش باس لەوە دەکەن :"ناکرێت لە هەموو کاتێکی ڕۆژدا قاوه‌ بخورێتەوە بە تایبەت لەکاتی ژەمی نیوەڕۆ و دوای ژەمی نیوەڕۆش قاوە خواردنەوە باش نییە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزکردنی مێشک و تێکدانی کاتی خەو". . پزیشکان ئەوەشیان روونكردۆته‌وه‌ :"قاوە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەوانە ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە تواندنەوەی چەوریدا و پارێزگاری لە لەش دەکات و و ڕێگە نادات هاوسەنگی ڕێژەی شەکری لەش تێکبچێت و بەهەموو شێوەیەکیش ڕێگری لە توشبون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات". . هاوکات پزیشکان هۆشداریان داوە لەوەی کە لە دوو کوپ قاوە زیاتر نابێت لە ڕۆژێکدا بخورێتەوە چونکە بەو شێوەیە زیان بە تەندروستی دەگەیه‌نێت بەهۆی بونی ڕێژەیەکی زۆر لە کافایین. .