گه‌ڕان

Shadow Shadow

له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كرا [ڤیدیۆ]

2020.01.01 - 22:04
له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كرا [ڤیدیۆ]
ناس کورد- هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە داعش، كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ڕەوانەی ناوچه‌كانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌)ی کرد لە ڕۆژئاوای کوردستان. . ئەمرۆ (چوارشەممە،1ى کانوونی دووەم، 2020)، ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشکرایکرد،  كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە داعش گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە ‌دێرزور و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی روانگه‌كه‌، هاوكارییه‌كان پێكهاتبوون له‌ 130 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و تانكه‌ری سوته‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی و به‌شێكیان ڕه‌وانه‌ی قامشلۆ کراون به‌شێكی دیكه‌شیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌ و دێرزور كراون. . ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردوە، هاوکارییەکان لە ڕێگەی دەروازەی سنوری"وەلید"ی نێودەوڵەتییەوە کە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و سوریا ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کراوە. . https://www.facebook.com/syriahro/videos/526185451312547/