گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان چۆڵكرد

2020.01.01 - 17:40
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان چۆڵكرد
ناس كورد- ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا چۆڵكرد و به‌ره‌و شوێنی پرسه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ چوون. . میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ "وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شد به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا چۆڵكرد و به‌ره‌و شوێنی پرسی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ رۆشتن" . پێشتر دەستەى حەشدى شەعبى داوای لەو کەسانە كرد کە لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەتەوە بکشێنەوە، وەک ڕێزگرتن لە بڕیارەکەى حکومەتى عێراق کە فەرمانیکردووە لەو بارەیەوە، چونکە پەیامى خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە گەیشتووە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، حەشدى شەعبى پێزانینى هەیە بۆ هەڵوێستەکەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و کەسایەتییە سیاسی و ئاینى و ڕۆشنبیرییەکان کە دژى هێرشەکەى ئەمریکان بۆ سەر حەشدى شەعبى. . حەشدى شەعبى داواشى لە لایەنگرانى کردووە، بەشدارى بکەن ڕێوەڕەسمى ماتەمینى تایبەت بە قوربانیانى هێرشەکە، لەناوچەى جادرییەى بەغدا. . ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا دەستیپێکردەوە و گرژى لێکەوتەوە. .