گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: پەلاماردانی باڵێۆزخانەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە

2020.01.01 - 16:06
نێچیرڤان بارزانی: پەلاماردانی باڵێۆزخانەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە
ناس کورد- نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه‌ و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌". . ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌غدا ده‌ڕوانين كه‌ كارێكى به ‌ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه‌ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌." . دەشڵێت، "ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له‌ ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده‌ و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن، داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له‌ پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه‌ و دامه‌زراوه‌ و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان بدرێت."