گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەدوای تویتەکەى پۆمپیۆ.. فالح فەیاز ڕەتیکردەوە چووبێتە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا

2020.01.01 - 15:35
لەدوای تویتەکەى پۆمپیۆ.. فالح فەیاز ڕەتیکردەوە چووبێتە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا
فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕەتیکردەوە بەشدارى خۆپیشاندانەکەى دوێنێى لایەنگرانى حەشدى شەعبى بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کردبێت. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ى کانونى دووەمى 2020، نوسینگەى ڕۆژنامەوانى فالح فەیاز چوار وێنەى ناوبراوى بڵاوکردووەتەوە کە "فالح فەیاز دوێنێ لە گۆڕەپانى حوڕییەى شارى بەغدا" سەرقاڵى ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنى چەکدارە کوژراوەکانى حەشدى شەعبى بووە کە  لە بۆردومانی ئەمریکادا لە شارۆچکەى قائیم کوژران نەک ئەوەى بەشداری خۆپیشاندان و هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکای کردبێت. . ڕاگەیەنراوی نوسینگەکەى فالح فەیاز دواى ئەوە هات، ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە تویتێکدا وێنەى ژمارەیەک لە سەرکردەکانى حەشدى شەعبى بڵاوکردەوە نوسیویەتى، "هێرشەکە لەلایەن هەریەکە لە تیرۆریستان، ئەبو مەهدى موهەندیس، قەیس خەزعەلى ڕێکخراوە و هەردوو بەکرێگیراوی ئێرانیش هادى عامرى و فالح فەیاز بەشدارییان تێدا کردووە".