گه‌ڕان

Shadow Shadow

تا ئازار بە ئێران نەگەیەنرێت کۆڵ لە دوژمنکاریى نادات

بەرپرسێکى باڵاى پێشووى ئەمریکا باس لە بۆردومانکردنى تاران دەکات

2020.01.01 - 12:17
بەرپرسێکى باڵاى پێشووى ئەمریکا باس لە  بۆردومانکردنى تاران  دەکات
ناس کورد- بەرپرسێکى باڵاى پێشووى ئەمریکا داوا دەکات لە وەڵامى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا، ئەمریکا بۆردومانى ناوجەرگەى تاران بکات و دەڵێت، "ئێران ئەزمونی هەیە تا ئازارى پێنەگات کۆڵ نادات لە دوژمنکاریى". . نیوت گینگریش، سەرۆکى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ڕایگەیاند، "لەسەر ئەمریکا پێویستە وەڵامى ئێران بداتەوە و هێرشبکاتە سەرى، دیکتاتۆرەکانى ئێران گوێ بەوە نادەن بەوەى ئەمریکا چى بەسەر بەکرێگیراوەکانیان لە عێراقدا دێنێت، بۆیە ڕاستەوخۆ لێدان لە دوژمنەکە گرنگترە". . وتیشى "بەردەوام دیکتاتۆرەکانى ئێرانیان تاقى کردووەتەوە بەڵام دەستیان لەو کارانە هەڵنەگرتووە تا ئازاریان پێنەگەشتبێت و مەترسیى لەسەریان دروستنەکرابێت". . بەرپرسەکەى پێشووى ئەمریکا بەپێویستى دەزانێت موڵک و ماڵى سوپاى پاسداران بلۆک بکرێن بۆ ئەوەى ئێران دەست لە دوژمنکاریى هەڵگبرێت. . هێرشەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەران و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە، بە پێشهاتێکی مەترسیدارى ململانێی بەوەکالەتى نێوان واشنتن و ئێران دادەنرێت، کە هەردوکیان هەژموونێکى گەورەیان هەیە لە عێراق، لەکاتێکدا گەورەترین خۆپیشاندان دژى حکومەتى عێراق سەریهەڵداوە. . ئەمریکا ئێرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى هێرشەکە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە ئەو ڕووداوە پەیوەندى بەو ڵاتەکەیەوە هەبووبێت.