گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەى، ئەمریکا بەپەلە هێزی زیاتر دەنێرێتە ناوچەکە

2020.01.01 - 09:03
بەهۆی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەى، ئەمریکا بەپەلە هێزی زیاتر دەنێرێتە ناوچەکە
ناس کورد- ئەمریکا بڕیاری دا بەپەلە 750 سەربازی تر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2020، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراویکدا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی پێدراوە بۆ جێگیرکردنی باتالیۆنێکی پیادە لە هێزی وەڵامدانەوەى خێرای سەر بە یەکەى 82ی هێزی ئاسمانی. . مارک ئێسپەر دەڵێت، "ناردنی هێزەکە کارێکی پێویست و وریابوونی پێشوەختەیە لەدوای بەرزبوونەوەى ئاستی هەڕەشەکان لەسەر هاوڵاتیان و دامەزراوە ئەمریکییەکان وەک ئەوەى (دوێنێ) لە بەغدا بینیمان". . مارک ئەسپەر دەشڵێت، "هێزی زیاتر ئامادەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بنێردرێت." . هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوەکەى ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی وتووە کە "لە سەرەتادا و بە خێرایی ئەو 750 سەربازە لە کوەیتەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا، هاوکات بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا نزیکەى چوار هەزار سەربازی تر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت ئەگەر پێویست بوو". . دوێنێ لایەنگران و فەرماندەکانى حەشدی شەعبی چوونەناو ناوچەى سەوز و هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا و دەرگای یەکەم و دووەمیان سوتاند، دواتر ئەمریکا بەپەلە هێزێکی 100 سەربازی لە ئەنبارەوە ڕەوانەى بەغدا کرد. . هەر دوای ڕووداوەکە، مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند کە "چیتر خۆمان هاوڵاتیانمان لە ناوچەکە دەپارێزین." . لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەن و لە چەند بنکەیەکی سەربازیدا لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق جێگیرکراون.