گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: عێراق ڕوبەڕوی ئاڵنگاری مەترسیدار دەبێتەوە

2019.12.31 - 22:53
بەرهەم ساڵح: عێراق ڕوبەڕوی  ئاڵنگاری مەترسیدار  دەبێتەوە
ناس کورد- بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێیوایە "هەڵکوتانەسەر باڵوێزخانەکان پێشێلی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و بە زیان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق" ناوی دەبات. . بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "عێراق ڕوبەڕوی ئاڵنگاری مەترسیداربووەتەوە لەسەر ئاستی ئەمنی و سەروەری و داهاتووی گەلەکەى، هەوڵی هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکاش لە بەغدا دەرچوونە لە چوارچێوە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە حکومەتى عێراق پێوەی پابەندە." . بەرهەم ساڵح جەحتیکردووەتەوە کە "خۆپیشاندانی هێمنانە مافێکی ڕەوا و یاسایی هاووڵاتیانە، بەڵام بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانەی وڵاتان دژی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و لە زیانی عێراقە" . سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت کە "ئەرکی ئێمە و هێزە ئەمنییەکانە کە دیبلۆماتکارە بیانییەکان و نوێنەری وڵاتان لە عێراق بپارێزین، بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین لە باڵوێزخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان دوربکەونەوە و دۆخەکە خراپتر نەکەن". . بەرهەم ساڵح لە کۆتاییدا دەڵێت کە "ئەوان جەختدەکەنەوە لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان کە بە توندی ڕوبەڕوی هەر هێرش و دەستدرێژییەک دەبنەوە بۆسەر باڵوێزخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان و یاساش بە توندترین شێوە ئەو کەسانە سزا دەدات کە ئەو کارە دەکەن".