گه‌ڕان

Shadow Shadow

‏مەسرور بارزانی: جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق

2019.12.31 - 17:39
‏مەسرور بارزانی: جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق
ناس کورد- بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕایی پیرۆزبایی، ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارە لە ساڵی نوێدا کارنامەی حکومەتی هەریم جێبەجیبکەن و ئەوەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە. ، لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە مەسرورز بارزانی پەیامێکی بڵآوکردەوە و ڕایگەیاند: "‎پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، ‎ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا". ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە: "هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێم بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و هاوڵاتیان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبەجێبکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییان بکرێت، بێگومان ئەوەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا". ، لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی نوسیویەتی: "ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت".