گه‌ڕان

Shadow Shadow

پۆمپیۆ هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق: خۆمان هاوڵاتیانمان دەپارێزین

2019.12.31 - 17:32
پۆمپیۆ هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق: خۆمان هاوڵاتیانمان دەپارێزین
ناس کورد- کەمێک پێش ئێستا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقەوە کرد و ڕایگەیاند، لەدوای هێرشی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق خۆیان هاوڵاتیانیان دەپارێزن. . ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، دوای هێرش و گەمارۆدانی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە، مایک پۆمپیۆ هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق دا کە لەدوای ئەو ڕووداوەوە ئەمریکا خۆی هاوڵاتیان دەپارێزێت. . لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا هاتووە کە "بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی جەختیان لە سەلامەتی و پاراستنی کارمەندان و هاوڵاتیان ئەمریکی کردووەتەوە لە باڵیۆزخانەکە و لە تەواوی عێراق."