گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەباره‌ی هێرشەکەى سەر حزبوڵاى عێراقى، پۆمپیۆ پەیوەندى بە سێ وڵاتەوە دەکات

2019.12.31 - 08:46
لەباره‌ی هێرشەکەى سەر حزبوڵاى عێراقى، پۆمپیۆ پەیوەندى بە سێ وڵاتەوە دەکات
ناس کورد- مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سێ وڵاتدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى بە توندى وەڵامى هەر هێرشێکى ئێران و بریکارەکانی دەداتەوە کە هێزەکانى ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیان بە ئامانج بگرێت. . پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ شازادەى جێنشینى سعودیە، ئێرانى تۆمەتبارکرد بە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانى بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە. . روونیشیكرده‌وه‌، هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵاى عێراقى وەڵام بووە بۆ هێرشەکەى سەر بنکەیەکى سەربازى لەکەرکوک کە بەهۆیەوە كارمه‌ندێكی ئەمریکیی گیانى لەدەستدا. . پۆمپیۆ هەروەها لە پەیوەندییەکى دیکەى تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید جێنشینى حاکمى ئەبوزەبی، تاوتوێی هێرشەکەى سەر حەشدى شەعبى کرد لە عێراق و سوریا بۆ وەڵامدانەوەى ئێران. . هەروەها پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ڕێوشوێنى توند و یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى لە هەڕەشەکانى ئێران. . شه‌وی یەکشەممە هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون. . هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ ئێران. .