گه‌ڕان

Shadow Shadow

داواکاری گشتیی عێراق داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەکوشتنی خۆپیشاندەران دەکات

2019.12.30 - 18:25
داواکاری گشتیی عێراق داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەکوشتنی خۆپیشاندەران دەکات
ناس کورد- سەرۆکایەتى داواکارى گشتیی عێراق داوا لە سەرجەم ئەو دادگایانە دەکات کە ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانى کوشتنى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و هەڵکوتانە سەر میدیاکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکەن. . لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 30ى کانونى یەکەمى 2019، بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکایەتى  گشتیی سەر بەئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق  داواى لەسەرجەم دادگا بەراییەکان کردووە، لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە یاساییەکانیان لەسەر کەیسەکانى تایبەت بەکوشتنى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان و هەڵکوتانە سەر میدیاکان ئاگاداریان بکەنەوە. . داواشى لە دەستەى لێکۆڵینەوە یاساییەکان کردووە پەلە بکەن لە تەواوکردنى ڕێوشوێنە یاساییەکانى ئەو کەیسانە. . سەرۆکایەتى داواکارى گشتى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، گشتاندنى ئەو نوسراوە بەسەر دادگاکاندا لەسەر بنەماى فەرمانێک بووە کە لەئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراقەوە دەرچووە، کە دواى ڕوداوەکانى مانگى تشرینى یەکەمى ئەم ساڵ بەهۆى سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکانەوە ڕوویانداوە ئەو ئەنجومەنە دەستەیەکى لێکۆڵینەوەى یاسایى  دروستکرد بۆ ئەوەى مامەڵەى یاسایى لەگەڵ ئەو کەیسانەدا لەسەرجەم شارەکاندا بکرێت.