گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم هۆشداری دەدات

هەندێک دەرمانی دابەزاندنی کێش دەبنە هۆی شێرپەنجە و تێکچوونی باری دەرونی

2019.12.30 - 17:31
هەندێک دەرمانی دابەزاندنی کێش  دەبنە هۆی شێرپەنجە و تێکچوونی باری دەرونی
ناس کورد- کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە بەکارهێنانى چەند جۆرە دەرمانێکی دابەزاندنی کێش چونکە "دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و تێکچوونی باری دەرونی و لاوازبوونی دڵ." . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێم ڕایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمێک بەناوی ئەدیۆس  Adiosبۆ دابەزاندنی کێشی لەش بانگەشەی سرووشتیبوونی بۆ دەکرێت و گوایە بەرهەمەکە لە ماوەی مانگێکدا 10 بۆ 15  کیلۆ لە کێشی لەش دادەبەزێنێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو بەرهەمانە دەرمانی مەترسیدار و قەدەغەکراویان تێدایە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمەکانی کێش دابەزاندن، دەرمانەکانی (فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین  Fenfluramine & Dexfenluramin) ) یان تێدایە، کە بەهۆی خراپی پڕۆفایلی سەلامەتییان کە دەبوونە هۆی تێکشکاندنی زمانەکانی دڵ لە ساڵی 1990 لە بازاڕی دەرمان کشێندرانەوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ماددەی سیبوتڕامین یەکێکی دیکەیە لەو مادانەی لە دەرمانی دابەزاندنی کێشدا بەکاردەهێندرێت و دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و تێکدانی باری دەروونیی بەکارهێنەر و لە ساڵی 2010ەوە قەدەغەکراوە. . هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداریداوە لە بوونی ماددەی فینۆڵفتالین لەو دەرمانانەدا، کە دەبێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و لە ساڵی 1997ەوە قەدەغەکراوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت. . هەروەها ئاماژەی بە ناوی سێ بەرهەم کردووە کە  ئەو ماددە مەترسیدارانەیان تێدایە کە برتین لە باسچی Baschi، ئەیبی سلیم AB- SLIM، ئەدیۆس Adios. . کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داواشی لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان لە "کڕینی دەرمانی ساختە، قاچاخ و بێ ستیکەر بەدووربگرن، بەهیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ڕیکلام و بانگەشەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەندێک بەرهەمی بەناو سروشتی،" بەڵکو لە دەرمانخانە تەنها ئەو دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییانە بکڕن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی لەسەرە.