گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاککردنی ئایفۆن سەدان جار زیاتر لە مۆبایلەکانى دیکە ئاسانترە

2019.12.30 - 16:53
هاککردنی ئایفۆن  سەدان جار زیاتر لە مۆبایلەکانى دیکە ئاسانترە
ناس کورد- بە پێچەوانەى بانگەشەى کۆمپانیاى ئەپڵەوە لەبارەى پارێزراویی مۆبایلى ئایفۆن لە هاککردن، کۆمپانیاییەکى بەریتانى ئاشکرایکردووە کە "مۆبایلى ئایفۆن سەدان جار زیاتر لەجۆرەکانى تر هاککردنیان ئاسانترە." . بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە کۆمپانیاى Case24.comى بەریتانى ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە مۆبایلى ئایفۆن بەڕیژەى 167 جار لەچاو جۆرەکانى مۆبایلى تر هاککدەکرێت و زانیارییەکانى ناوى دەدزرێت. . کۆمپانیاکە سەرجەم ئەو بەڵگانەى شیکردووەتەوە کە مانگانە خەڵکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەناو گۆگڵدا سیرچیان کردووە بەمەبەستى بەدەستخستنى زانیارى بۆ هاریکارکردنیان لە هاککردنى چەند جۆرێکى مۆبایلدا. . کۆمپانیاکە ماوەیەکى زەمەنى دیاریکراوى وەرگرتووە و بۆى دەرکەوتووە کە "زیاتر لە 10 هەزار خەڵکى سێرچیان بۆ چۆنیەتى هاککردنى مۆبایلى ئایفۆن کردووە و لە بەرانبەریشدا 700 کەس بۆ چۆنیەتى بەدەستخستنى زانیارى بەمەبەستى هاککردنى مۆبایلى جۆرى سامسۆنگى کۆرى گەڕاون." . کۆمپانیاى Case24.com ئەوەشى ئاشکراکردووە کە "گەڕان بۆ هاککردنى مۆبایلى جۆرى ئێڵ جى و سۆنیى و نۆکیا کەمتر لەچاو جۆرەکانى دیکەدا ڕوویداوە و تەنها 50 جۆرى گەڕان بەدواى چۆنیەتى وەرگرتنى زانیارى لەسەر هاککردنى مۆبایلى کۆمپانیاى سۆنیدا کراوە." . ئەوە لەکاتێکدایە کە چوار مانگ لەمەوبەر کۆمپانیاى ئەپڵ بڕى ملیۆنێک دۆلارى تەرخانکرد بۆ هەر کەسێک کە بتوانێت مۆبایلى ئایفۆن هاک بکات.