گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆکى حکومەت بەڵێنەکەی بۆ دابەشکردنی نەوت پێش هاتنی وەرزی زستان نەبردە سەر

2019.12.30 - 15:28
سەرۆکى حکومەت بەڵێنەکەی بۆ دابەشکردنی نەوت پێش هاتنی وەرزی زستان نەبردە سەر
ناس کورد- هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان چوونە نێو وەرزى زستان و هاوشێوەى چەند ساڵێک لەمەوبەریش هێشتا نەوتى سپى بەسەریان دابەش نەکراوە، هەرچەندە سەرۆکى حکومەت لەیەکێک لە کۆبوونەوەکاندا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە بەر لە هاتنى وەرزى زستان نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکەن. . رۆژى (16ی ئەیلولی 2019) و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە، پێش هاتنى وەرزى زستان نەوتى سپى بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت". . ناس کورد زانیوویەتى لە بەرواری (30ی تشرینی یەکەمی 2019)، بە نوسراوێک حکومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو نەوتەش بەشی تەنها 25٪ی هاووڵاتیانی هەرێم دەکات. . لەئێستادا کە زیاتر لە مانگێک بەسەر بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتدا تێدەپەڕێت و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان پێیانناوەتە وەرزى زستان هێشتا نەوتى سپییان بەسەردا دابەش نەکراوە و بەشێوەیەکی لەسەرخۆش تەنها لە بەشێک لە قەزا و ناحییەکان دەستیپێکردووە و لەئێستاشدا بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵەوە دابەشکردنەکە وەستاوە. . محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا بەهۆی پشووەکانی کۆتایی ساڵەوە دابەشکردنی نەوت وەستاوە و لەدوای پشووەکانەوە لە قەزا و ناحییەکانەوە دەستپێدەکاتەوە". .