گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەموو بەرەیەکى شەڕکردن لەگەڵ ئەمریکا و هاوکارانیدا کراوەیە

حزبوڵا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد باجی ئه‌و كاره‌ قورس ده‌بێت

2019.12.30 - 11:49
حزبوڵا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد  باجی ئه‌و كاره‌ قورس ده‌بێت
ناس کورد-   لەدوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر باره‌گاكانیان، حزبوڵای عێراق هەڕەشە لەو وڵاتە دەکات و ڕایگەیاند، هیچ بژاردەیەکى دیکە جگە لەڕووبەڕووبونەوە لەبەردەمیاندا  نیە و ترەمپیش تێدەگەیەنن کە باجی ئەو کارە قورس دەبێت. . لە ڕاگەیەنراوێکدا هەواڵگرى حزبوڵاى عێراقى ڕایگەیاند، لەئێستادا لەکۆبونەوە و ئامادەباشیدان بۆ تاوتوێکردنى ئەو بژاردانەی لەبەردەستیاندان و دیاریکردنى میکانیزمێکى گونجاو بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر حەشدى شەعبى. . حزبوڵاى عێراقى هۆشدارى ئەوەشیداوە کە لەمڕۆوە هەموو بەرەیەکى شەڕکردنیان لەگەڵ ئەمریکا و هاوکارانیدا کراوەیە و هەموو ئەگەرێکى لێ چاوەڕوان دەکرێت و هیچ بژاردەیەکى دیکە جگە لەڕووبەڕووبونەوە لەبەردەمیاندا نیە. . لە ڕاگەیەندراوەیەکەیدا حزبوڵاى عێراقى جەختى لەوە کردووەتەوە، هیچ جۆرە لێکدانەوەیەکى دیکە ساردیان ناکاتەوە لە وەڵامدانەوەى هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدى شەعبى و ترەمپیش تێدەگەیەنن کە باجى ئەو کارەیان لەعێراق و وڵاتانى دیکە قورس دەبێت. . هەڕەشەکانى حزبوڵاى عێراقى دواى ئەوە هات کە، دوێنێ شەو فڕۆکەکانى ئەمریکا هێرشیان کردە سەر چه‌ند بارەگایه‌كى حزبوڵاى عێراقى لەشارۆچکەى قائیمى ئەنبار و بووە هۆى کوژرانى 19 چەکدارى ئەو حزبە و حەشدى شەعبى و برینداربوونی 35ی دیکە، کاردانەوەکانیش لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامە. .