گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبوڵا له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌

2019.12.30 - 09:40
ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبوڵا له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌
ناس كورد- ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبوڵا له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌و باره‌گایه‌ كوژران و برینداربوون. . شه‌وی رابردوو، ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر باره‌گا و سه‌ربازگه‌كانی له‌ عێراق و دواهه‌مینیان هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن بوو له‌ كه‌ركوك و تیایدا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژرا، بۆردومانی چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبوڵای له‌عێراق و سوریا كرد و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بۆردومانكردنی ئه‌و باره‌گایانه‌ی حه‌شد و حزبوڵا له‌ عێراق. . جەواد کازم ڕەبیعاوی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان لە حەشدی شەعبی، بە ماڵپەڕی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند :”بەگوێرەی دواین ئامارەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر لیوای 45 و 46، 19 چەکدار کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون". . وتیشی، هێشتا  تەرمی بەشێک لەو چەکدارانەی گیانیان لەدەستدا، لەژێر شوێنە خاپور کراوەکاندان و دەرنەهێندراون.   [video width="1920" height="1080" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/JIl0_1UUD1D6-bl7-2.mp4" loop="true" autoplay="true" preload="auto"][/video] .