گه‌ڕان

Shadow Shadow

رانیه‌؛ ئه‌و گه‌نجه‌ی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا گیانی له‌ده‌ستدا

2019.12.30 - 08:57
رانیه‌؛ ئه‌و گه‌نجه‌ی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا گیانی له‌ده‌ستدا
ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌شاری رانیه‌ و له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، دوای ئەوەی هاووڵاتی (د،ص) له بەرواری (19ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) لە شاری ڕانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ئەمشەو لەلایەن کەسوکاری ئاگادار کراینەوە کە ناوبراو گیانی لەدەستداوە. . پێشنیوەڕۆی ڕۆژی (19ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) بریندارێکیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (د،ص) لەدایکبووی 1984 کە پیشەی کاسب بوو و دانیشتوی شاری ڕانیە بوو کە شوێنەواری برینی سوتان بەجەستەیەوە هەبوو و دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ناوبراو بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی سوتاویەکە لە سلێمانی. . بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی لە 50% بووە. . ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌هۆی رایی نه‌كردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی رانیه‌ لە دەرەوەی بینای سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە نەوتی کرد بە خۆیدا و خۆی سوتاند. .