گه‌ڕان

Shadow Shadow

چارەنووسی زۆربەیان نادیارە

ئامارى چالاکوانە ڕفێنراوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکراکرا

2019.12.28 - 21:31
ئامارى چالاکوانە ڕفێنراوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکراکرا
ناس کورد-   کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئاشکرایکرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا 68 چالاکوانی نێو خۆپیشاندانەکان ڕفێندراون و چارەنووسی زۆربەیان نادیارە. . ئەمڕۆ شەممە، 28ى کانوونی یەکەمی 2019، کۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاشکرایكرد "لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا 68 چالاکوانی نێوخۆپیشاندانەکان ڕفێندراون، چارەنووسی زۆربەیان نادیارە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕفێندراوانەی کە تائێستا چارەنووسیان نادیارە ژمارەیان 56 کەسە، پاش ئەوەی دوو هەفتە پێش ئێستا 12 چالاکوانی ناو خۆپیشانداەکانی پارێزگای کەربەلا ئازادکران کە لەسەر دەستی لایەنێکی نادیار ڕفێندرابوون . . کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، هەر ئەمڕۆ، لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە زۆربەی ئەو خۆپیشاندەرانەی كە لەسەرەتای دروستبوونی خۆپیشاندانەكان لە یەکى تشرینی یەكەم تاكو ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە سەرجەم شار و ناوچە جیاوازەكان دەستگیركرابوون، ئازادكراون. . بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئەوانەی ئازادكراون، ژمارەیان لە دوو هەزار و 700 كەس زیاتربووە، لە ئێستادا تەنها نزیكەی 100 كەس لە زیندانەكان ماون، هەوڵیش هەیە بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان ئەوانیش ئازاد بكرێن.