گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمیندارى یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

2019.12.28 - 19:14
سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمیندارى یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە
ناس کورد-   لە کۆنگرەى هەشتەمى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستاندا، سەڵاحەدین بەهادین بۆ جار حەوتەم بە ئەمیندارى گشتى ئەو حزبە هەڵبژێردرایەوە. . دەستەى باڵاى کۆنگرەى یەکگرتوو ڕایگەیاند، سەڵاحەدین بەهادین 546 دەنگ و ئەبوبەکر عەلى 342 دەنگى ئەندامانى کۆنگرەیان بەدەستهێناوە. . هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهادین و ئەبوبەکر عەلى کێبڕکێی بەدەستهێنانى پۆستى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوویان دەکرد، لە کۆنگرەى هەشتەمى ئەو حزبدا کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد. . جگە لە کۆنگرەى شەشەم کە سەڵاحەدین بەهادین بە خواستى خۆى دەستبەرداریی پۆستى ئەمیندار بوو، لەسەرجەم کۆنگرەکانى یەکگرتوودا سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمیندارى گشتى ئەو حزبە هەڵبژێردراوە. . پێش هەڵبژاردنەوەى بۆ پۆستى ئەمیندار، سەڵاحەدین بەهادین لەوتەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوودا بابەتى جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەتیان لە قاچاخییەوە دەرکردووە و هێناویانەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆکردن. . وتیشى “چیتر بابەتى جیاکردنەوەى بانگەواز و سیاسەت وەک نەخۆشییەک تەماشا ناکرێت و تەنها لە دورەوە لێی بڕوانین، بەڵکو لەم کۆنگرەدا هێنراوەتە بەر باس و ئەندامانى کۆنگرە تاوتوێی دەکەن.” . ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەو بابەتە لە زۆر وڵاتی تر ئەنجام دراوە، لە هەندێکیان سەرکەوتوو بووە و لە هەندێکی تریان شکستی هێناوە، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ سەرجەم ئەگەرەکان گفتوگۆ دەکەین.”