گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێزە عێراقییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وردەکاری هێرشەکەى سەر سەربازگەکەى کەرکوک دەخاتەڕوو

2019.12.28 - 14:39
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وردەکاری هێرشەکەى سەر سەربازگەکەى کەرکوک دەخاتەڕوو
ناس کورد- ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکی لە زارى چەند سەرچاوەیەکى سەربازیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە لە هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەی وەن (K1)ى  شارى کەرکوک کارمەندێکى ئەو سەربازگەیە گیانى لەدەستداوە و چەند سەربازێکى ترى ئەمریکا و عێراق برینداربوون. . ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، ڕۆژنامەکە دەڵێت، بەپێى زانیارییەکانیان کە لەدوو بەرپرسى سەربازگەکەوە پێیاندراوە، "هێرشبەران 30 موشەکیان ناوەتە سەربازگەکە کە چەندین سەربازى ئەمریکى تێدا جێگیرکراون." . باسى لەوەش کردووە کە "بەرپرسانى سەربازیی ئەمریکا لەو سەربازگەیە هیچ زانیارییەکى وردیان لەسەر ژمارە و سەختى برینى بریندارەکان نەخستووەتەڕوو." . واشنتۆن پۆست ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، "لە چەند مانگى ڕابردوودشدا هێرشی لەو شیوەیە لە چەندین بۆنەدا ئەنجامدراوە و بەرپرسانى ئەمریکاش پەنجەى تۆمەتیان بۆ ئەو میلیشیا چەکدارە عێراقییانە دریژکردووە کە لە ئێرانەوە نزیکن." . لە کاردانەوەى ئەو هێرشانەشدا، مایڵ گاچێنز، وتەبێژى هێزەکانى ئەمریکا بۆ شەڕى داعش ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە ڕاسپێراون و ئەوانیش وەڵامى ئەو هێرشانە دەدەنەوە. . هاوکات بەپێی قسەى بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، "لێکچوونێکی زۆر هەیە لەنێوان هێرشەکەى شەوی ڕابردووی سەر کەی وەن و ئەو هێرشانەى پێشتر ئەنجامدراوە و میلشیا شیعەکانى نزیک لە ئێرانی لەپشتەوە بووە." . دەشڵێت، "ئێمە پێمانوایە کە چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی ئەو کارەى کردووە." . لەئێستادا نزیکەى پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە چەند سەربازگەیەکی عێراقدا جێگیربوون.