گه‌ڕان

Shadow Shadow

هۆڵەندا واز لە هۆڵەندا دەهێنێت و دەگەڕێتەوە سەر ناوە ڕەسەنەکەى

2019.12.28 - 11:09
هۆڵەندا واز لە  هۆڵەندا  دەهێنێت و دەگەڕێتەوە سەر ناوە ڕەسەنەکەى
ناس کورد- هۆڵەندا بەنیازە ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی واز لە ناوی "هۆڵەندا" بهێنێت کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی پێی ناسراوە و دەگەڕێتەوە سەر ناوە ڕەسەنەکەى. . هەرچەندە لای زۆربەى خەڵک ئەو وڵاتە ئەوروپییەى کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا بە "هۆڵەندا" ناو دەبەن، بەڵام ناوە فەرمییەکەى بریتییە لە "خاکی نزماییەکان" یان "Neatherlands". . لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە، دەوڵەت بە تەواوەتی و فەرمی واز لە ناوی "هۆڵەندا" دەهێنێت و تەنها بە ناوی "نێزەرلاندس" ناودەبرێت، لەسەر سەرجەم کۆمپانیا و باڵیۆزخانە و وەزارەت و زانکۆکانی جیهان پێویستە کە واز لە ناوی "هۆڵەندا" بهێنن و بەجیاتیدا ناوی "نێزەرلاندس" بەکاربهێنن. . بۆ ئەو مەبەستە، دەوڵەت نزیکەى 320 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ هەڵمەتی گۆڕینی وێنەى وڵات لە جیهاندا بۆئەوەى گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو وڵاتە ڕابکێشن و لۆگۆی گوڵی زەنبەق بەکاردەهێنرێت کە گوڵێکی کۆنی ئەو وڵاتەیە و پێی ناسراوە.