گه‌ڕان

Shadow Shadow

هۆشداریی هەڵگیرسانى شەڕ لەگەڵ هێزەکانى موقتەدا سەدر دەدات

خەزعەلی لەسەر هەڵوێستەکەى بەرهەم ساڵح دەدوێت و هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران

2019.12.27 - 21:34
خەزعەلی لەسەر هەڵوێستەکەى بەرهەم ساڵح دەدوێت و هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران
ناس کورد-   قەیس خەزعەلی ڕابەری عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایگەیاند، "بیانووەکانی" بەرهەم ساڵح بۆ ڕەتکردنەوەی بەربژێری فراکسیۆنی بنیادنان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، "نابەجێبوون"، هۆشداریشیدا لە بوونى پلانێک بۆ هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆیی لەنێوان عەسایب و سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر. . ئەمڕۆ هەینی، قەیس خەزعەلی، ڕابەری عەسائیب، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی"مەیادین" ڕایگەیاند "بیانووەکانی بەرهەم ساڵح، بۆڕەتکردنەوەی بەربژێری فراکسیۆنی بنیادنان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق نابەجێبوون". . وتیشی "ئەو هەڵویستەی سەرۆککۆمار ڕێگە خۆشدەکات بۆ ئەوەی دۆخی عێراق زیاتر ئاڵۆزتر بێت و وڵات بەرەوە هەڵدێر بڕوات، سەرۆککۆمار دەبێت بێلایەن بێت، ڕەتکردنەوەی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن  لەلایەن ئەوەوە ئەو دەگەیەنێت کە ئەو بێلایەن نییە". . بەوتەی خەزعەلی "ڕانەسپاردنی عیدانی کاندیدی فراکسیۆنی بنیادنان لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق". . ئاماژەی بەوەشکرد، دەستی دەرکی دەیەوەێت ئەو جوڵانەوە میللییەی کە ئێستا شەقامی عێراق گرتووەتەوە بقۆزێتەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی. . هەروەها باسى لەوەکرد، ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەم دۆخە ناسەقامگیرەدا شەڕى ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە "10 منداڵى ورد لە ئیستادا شەقامەکان دادەخەن، چۆن دەکرێت هەڵبژاردن بکرێت و گرەنتى یارینەکردن بە سندوقەکانەوە بکرێت". . خەزعەلی، ئەوەشی ڕوونکردەوە، ئەوان بۆیە سەعد عیدانیان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژاردووە، چونکە کەسێکی زۆر ناسراو نییە. چەند لایەنێکیشی تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستەی حەشدی شەعبی "دەیانەوێت کەسێک کاندید بکەن بۆ پۆستی  سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم کاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنى  سەدە و ئەجێنداکانى ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە  جێبەجێ بکرێت". . جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق نالەبارە، بۆیە ناتوانرێت لەژێر سایەیی ئەم دۆخەدا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت. . لەکۆتاییدا خەزعەلی، هۆشداریدا لە بوونى پلانێک بۆ هەڵگیرسانى شەڕ لە نێوان هێزەکانی عەسایب و چەکدارانی سەرایایی سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق.