گه‌ڕان

Shadow Shadow

سائیرون بێلایەنى خۆى ڕاگەیاند: لایەنگری کەس نین و پابەندین بە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدرەوە

2019.12.27 - 18:39
سائیرون  بێلایەنى  خۆى ڕاگەیاند: لایەنگری کەس نین و پابەندین بە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدرەوە
ناس کورد- فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانى عێراق ، پەیامێکی  ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان  عێراق کرد و ڕایگەیاند، لەپرسی دیاریکردنى سەرۆک وەزیراندا "بێلایەنن" و پابەندن بە ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدرەوە. . حەمدوڵا ركابی، وتەبێژی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ، هەینی 27ى تشرینی یەکەمی ، 2019، ڕایگەیاند "لە ئەنجامی  ئەو دۆخەی کە  ئێستا عێراقی پێدا دەگوزەرێت و لەپێناو ڕێزگرتن لە خۆاستی  خۆپیشاندەران تێکەڵ بە هیچ ململانییەکی سیاسی نابین كە چارەسەری بەسودی نەبێت بۆ گەلی عێراق، بەردەوابوونیشمان لە ئۆپۆزسیۆن بوون ڕادەگەیەنین لەژێر سایەی پەرلەماندا". . وتیشى "فراکسیۆنی سائیرون لە هەڵبژاردن و پاڵپشتیكردنی کاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لایەنگیر نابێت، ئەو هەڵوێستەش دەرەنجامی بڕوای تەواومانە بە گرنگیی دوركەوتنەوە لە پێكدادنی سیاسی لەگەڵ هەمو لایەنەكاندا". . وتەبێژی فراکسیۆنی سائیرون داواشی لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق کرد،  هەڵوێستیان ڕوون بێت و بەرژەوەندیی عێراق بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.