گه‌ڕان

Shadow Shadow

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوایەک لە یەکێتی دەکات بۆ دەربازکردنی سلێمانی لە پەراوێزخستن

2019.12.27 - 13:58
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوایەک لە یەکێتی دەکات بۆ  دەربازکردنی سلێمانی  لە پەراوێزخستن
ناس کورد- شاناز ئیبراهم ئەحمەد پەیامێکی "بە بۆنەی سەرکەوتن و کۆتایهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتییەوە" بڵاوکردەوە و داوای "زیندوکردنەوەى ڕێککەوتنى دەباشانی نێوان نەوشیروان مستەفا و مام جەلال" دەکات. . ئەمڕۆ هەینی، 27ی کانونی یەکەمی 2019،  شاناز ئیبراهم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەر لە هەرشتێک هیوادارم کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ ببێتە مایەی سەر لەنوێ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە سیاسەتی گشتی یەکێتییدا لە کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، بەتایبەت ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی مێژوویی دەباشان کە مام جەلال و کاک نەوشیروان بە مەبەستی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و دەربازکردنی کوردستان لەچەق بەستوویی و سلێمانی لە پەراوێزخستن ئیمزایان کرد." . دەشڵێت، "من لە ڕابردوودا لەپێناو بەستنی کۆنگرەیەکی دور لە تەوافوق و بەئامانجی نوێبوونەوەی یەکێتیەکەی مام، ئەوەی لە توانامدابوو کردم و هیوام وایە درێغیم نەکرد بێت، خۆشحاڵم لە کۆنگرەشدا بەهەمان ڕاوبۆچوونی ڕابردوو بەبێ (تەوافوق و تەنازول و لیست) چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکان و بە سەربەرزییەوە پاداشتی کارەکانی ڕابردووم پێدرایەوە و متمانەی بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم پێبەخشرا ، بەڵێن بێت پارێزگاری لەو متمانەیە بکەم و بێ هیواتان نەکەم".