گه‌ڕان

Shadow Shadow

تەنها هاوڵاتیان مەدەنی

لە 10 ساڵی ڕابردوودا 100 هەزار ئەفغانی کوژراو و بریندار بوون

2019.12.27 - 10:19
لە 10 ساڵی ڕابردوودا 100 هەزار ئەفغانی کوژراو و بریندار بوون
ناس کورد- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە 10 ساڵی ڕابردووی جەنگی ئەفغانستاندا نزیکەى 100 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراو و بریندار بوون. . تادامیتچی یامامۆتۆ، سەرۆکی دەستەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: "ژمارەی بەرکەوتووانی 10 ساڵی ڕابردووی جەنگی ئەفغانستان مەترسیدارە". . تادامیتچی یامامۆتۆ ئاماژەی بەوەکردووە: "لەماوەی نێوان مانگی کانونی یەکەمی 2009ەوە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ 2019 و بەهۆی دەرئەنجامەکانی شەڕەوە، 100 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون یان بریندار بوون". .

هەرچەندە ئامارەکە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند رێکخراویکی مرۆیی ترەوە لە ئەفغانستان کۆکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئامارە نیمچە فەرمییەکان لە شەڕی نێوان ئەفغانستان و بزوتنەوەی چەکداریی تاڵیباندا زیاتر لە 11  هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون جگە لە دەیان هەزار کوژراوی سەربازان و چەکدارانی هەردوولا

.

لەبارەى ئامارە "مەترسیدارەکە"، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوەتە حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی چەکداریی تاڵیبان لە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوانیانەوە.

. پێشتر بە بیانوی ئەوەى حکومەتى "ئەفغانستان دروستکراوی ئەمریکایە"، بزوتنەوەی تاڵیبان بە بەردەوامی ئاگربەست و وەستانی شەڕی ڕەتدەکردەوە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردودا دانوستانەکانى نێوان واشنتن و شاندی تاڵیبان لە قەتەر دەستیپێکردووە و لەو ماوەیەشدا ژمارەی پێکدادانەکان کەمتر بونەتەوە.