گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلاوی داوایەکی بەپەلە لە بەرهەم ساڵح دەکات.. لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کار بکە

2019.12.27 - 09:03
عەلاوی داوایەکی بەپەلە لە بەرهەم ساڵح دەکات..  لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کار بکە
ناس کورد – هاوپەیمانی وەتەنیەی ئه‌یاد عه‌لاوی داوا دەکات حكومه‌تێكی بچووككراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح پێكبهێنرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بكات. . شەوی ڕابردوو، هاوپەیمانی وەتەنییەی عێراقی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕەتکردنەوەی بەربژێرەکەى هاوپەیمانی بینا و پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی بە پەرلەمان بڵاوکردوە. . هاوپەیمانی وەتەنیە ڕایگەیاندوە: "لە دۆخێکدا کە عێراق بە سەختترین و نارەحەترین قۆناغدا تێدەپەڕێت هەندێک لایەنی وەکو هاوپەیمانی بینا لەجێی ئەوەی خەمی عێراق و تێکنەچوونی دۆخەکەیان بێت و هەوڵ بدەن بۆ پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بە هاوکاری سەرۆککۆمار لەگەڵ لایەنەکان، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە پێشێلکردنی دەستور و خۆیان بە فراکسیۆنى گەورە دەناسێنن لەکاتێکدا لە پەرلەمانیش فراکسیۆنى گەورە لە یەکەم دانیشتندا دیاری نەکراوە و ئەو کارەی ئەوان زیان بە دەستور و گەلی عێراقیش دەگەێنێت". . هاوپەیمانی وەتەنیە ئاماژەی بەوەداوە: "دەبێت ئەو پرسە بۆ سه‌رۆككۆمار به‌جێبهێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ ڕاوێژبكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان و هه‌ڵوێستێكی هاوبەش و یەکگرتوو ڕابگەێنن، بەڵام هەندێک لایەن لەجێی ئەوە هه‌وڵده‌ده‌ن فشار له‌ سه‌رۆككۆمار دەكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بەربژێرەکەیان قبوڵ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاو بگرن". . هاوپەیمانیەکەی ئەیاد عەلاوی دەشڵێت: "ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق، حكومه‌تێكی بچووككراوه‌ پێكبهێنێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیداره‌ی وڵات بكات بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و به‌ڵێنیش بدات، كه‌ خۆی ناپاڵێوێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو".