گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر نامەکەی بەرهەم ساڵح ڕاگەیاند

2019.12.26 - 22:44
یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر نامەکەی بەرهەم ساڵح ڕاگەیاند
ناس کورد- ، دوای ئامادەیی دەربڕین بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پشتیوانی لە هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح کرد. ، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لەو هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح دەکەین و پشتگیری دەکەین". ، وتیشی، بەرهەم ساڵح نامەی دەسلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان نەکردووە، بەڵکو وتویەتی، ئەو کەسێک کاندید ناکات کە ببێتە هۆی خوێنڕشتنی زیاتر لە عێراقدا و ئەگەر فشاری لێبکەن بۆ کاندیدکردنی ئەسعەد عێدانی، ئەوا ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام ئەو کاندید ناکات. ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد و تیایدا ڕەتیکردەوە، ئەسعەد عیدانى، کاندیدی هاوپەیمانی بینا، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابسپێرێت. ، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر بڕیارەکەم نادەستوری بێت ئامادەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی پەرلەمان بکەم و هیچ خێرێک لە پۆستێکدا نییە کە لە بەرژەوەندی گەل نەبێت”.