گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕە بۆکس لەنێوان سەربازانى سوپای ئەمریکا و ڕوسیا ڕویدا

2019.12.26 - 17:15
 لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕە بۆکس لەنێوان سەربازانى سوپای ئەمریکا و ڕوسیا ڕویدا
ناس کورد-   لە شارۆچکەىەکی ڕۆژئاواى کوردستان ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای ئەمریکا و ڕوسیا بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە شەڕە بۆکسی لێکەوتەوە. ، ڕوانگەى سورى بۆمافەکانى مرۆڤ بڵاوى کردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 26ى کانونى یەکەمى 2019، لە شارۆچکەى تەلتەمەرى ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕە بۆکس لە نێوان سەربازانى سوپای ئەمریکا و ڕوسیا ڕویداوە. ، ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لەسەربازانى ئەمریکا بەمەبەستى ڕاوبۆچوونى خەڵکى ناوچەکە چوونەتە شارۆچکەکە و لەو کاتەشدا چەند سەربازێکى ڕوسیا لە ناوچەکەدا بوون و ئەوەش بووەتە هۆى دروستبوونى دەمەقاڵێى نیوانیان و گرژى لێکەوتووەتەوە. ، بەگوێرەی ڕوانگەکە، دەمەقاڵیى نێوان سەربازانى ئەمریکا و ڕوسیا لەو ناوچەیەدا پەرەى سەندووە بۆ پەلاماردانى یەکتر و پێکداپژان بەبۆکس بۆ گیان یەکترى. ، هاوکات، ئەو  ڕێکخراوە باسى هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان یاخود بەکارهێنانی چەکی لە ڕووداوەکەدا نەکردووە.