گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە یەکەم کاردانەوەی ڕەتکردنەوەی ئەسعەد عیدانی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە

سەدر سوپاسی هەڵوێستی بەرهەم ساڵح دەکات

2019.12.26 - 16:08
سەدر سوپاسی هەڵوێستی بەرهەم ساڵح دەکات
ناس کورد-   لە یەکەم کاردانەوەی ڕەتکردنەوەی ئەسعەد عیدانی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە، موقتەدا سەدر، سوپاسی دەکات. ، دوای ئەوەی لە نامەیەکدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، ئەسعەد عیدانی، کاندیدی فراکسیۆنی بەنای بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتکردەوە، کەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ، ڕایگەیاند: "موقتەدا سەدر، سوپاسی ئەو هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح دەکات". ، بەرهەم ساڵح لە نامەکەیدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراقی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بڕیارەکەی نادەستور بێت ئامادەیە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.