گه‌ڕان

Shadow Shadow

سۆمۆ: كۆمپانیا چینی و هیندییه‌كان زۆرترین كڕیاری نه‌وتی عێراقن

2019.12.26 - 10:45
سۆمۆ: كۆمپانیا چینی و هیندییه‌كان زۆرترین كڕیاری نه‌وتی عێراقن
ناس كورد- كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) رایگه‌یاند "له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی چین و هیند زۆرترین كڕیاری نه‌وتی عێراق بوون". . له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بڵاوی كرده‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "له‌نێو ئه‌و كۆمپانیا جیهانییانه‌ی كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا نه‌وتی عێراقیان كڕیوه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی چین و هیند پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سۆمۆ، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌پله‌ی سێهه‌م دێن له‌ كڕینی نه‌وتی عێراق و له‌پاشان كۆمپانیاكانی كۆریای باشور و له‌پاشان یۆنان و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا دێت". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، به‌شێكی تری نه‌وتی عێراق له‌و مانگه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی میسر و ئه‌رده‌ن و پورتوگال و روسیا و توركیا و مالیزیا و ئیسپانیا، كڕاوه‌. . جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهانی كه‌ نه‌وتی عێراقی له‌و مانگه‌دا كڕیوه‌ بریتی بووه‌ له‌ كۆمپانیای بترۆجاینای چینی و كۆمپانیای ئینی ئیتاڵی و كۆمپانیای هۆندای و كۆمپانیای ئۆكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی. .