گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژیانی دەمیرتاش لەمەترسیدایە

ڕێکخراوێکی تورکی داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

2019.12.25 - 23:25
ڕێکخراوێکی تورکی داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات
ناس کورد – ڕێکخراوێکی تورکی ئامارێکی مەترسیداری لە زیندانەکانی تورکیاوە بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان ڕەوشی تەندروستیان زۆر خراپە. . ئەمڕۆ (چوارشەممە،25ی کانونی یەکەمی 2019)، لیژنەی زیندانییەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە ÎHD )کە لقی سەرەکی له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە دەربارەی دۆخی تەندروستی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و و ژمارەیەک زیندانی دیکەی زیندانەکانی تورکیا. . لەو هۆڵەی كه‌ ڕاپۆرتەکەیان لێوە بڵاوکردەوە نوسراوێکی گەورە هەڵواسرابو کە لێی نوسرابو "با سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن". . زەینەب جەرەن بۆزتۆبراک کە یەکێکە لە پارێزەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە ÎHD )راگەیاندراوەکەی خوێندەوە. . بۆزتۆپراک رایگەیاند "رۆژ بەرۆژ هەلومەرجی قورس لە بواری پێشێلکردنی ماف و ئازادی ئەوان قورستر دەبێت و لەبەر ئەوەش دۆخی تەندروستی زیندانییەکان باش نابێت". .   وتیشی "بەهۆی دۆخی گرتوخانەکان لە ماوه‌یەکی کورتدا زیندانییەکان نەخۆش دەکەون و دۆخی تەندروستیان خراپ دەبێت. ئێستا لە گرتووخانەکان هەزاران زیندانی نەخۆش لە لێواری مەرگدان". . زەینەب جەرەن روونیكرده‌وه‌ :"بەپێی ڕاپۆرتەکانی2019ی کۆمەڵەکەمان 457 زیندانی نەخۆش هەن کە 334 زیندانی رۆژ بەرۆژ دۆخیان بەرەو خراپتر دەچێت و یەکێک لەوانەش سەڵاحەدین دەمیرتاشە". . جەرەن باسی لەوەشکرد: "هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە نەخۆش کەوتووە و دوای چوار ڕۆژ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و پێویستە دەمیرتاش ئازاد بکرێت چونکە ژیانی لەژێر مەترسیدایە، بانگەوازی بۆ وەزارەتی داد و بەرپرسیاران دەکەین کە دۆخەکە پێشێل نەکەن، ئەگەر شتێک بەسەر دەمیرتاش و زیندانییەکانی دیکە بێت، بەرپرسانی دەوڵەت و وەزارەتی داد بەرپرسیارن". . ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ (سێشەممە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەڕێگای پارێزەرەکانییەوە بە ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی ڕاگەیاند :"دەسەڵاتی ئاكپارتی تاوانبارترین دەسەڵاتی كۆماری توركیایە و بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەكەی و لە ئێستاشدا ھیچ بنەمایەك نەماوە بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی ئاكپارتی، ھەربۆیە سەرجەم زینداییە سیاسییەكان وەك بارمتە لە زیندان دەھێڵێتەوە". . دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش كرد :"دەبێت ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا بەھۆی ڕوداوەكانی ساڵانی رابردوو رەخنە لەخۆی بگرێت و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆنی توركیا كرد، لەسەر بنەما سەرەكییەكان كۆببنەوە و دەبێت بۆ پێچانی برینەكان، بەرنامەیەكی سیاسی دیموكراسی ئامادە بكرێت و لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن ھەموویان پێیەوە پابەندبن". . دەمیرتاش جه‌ختی كرده‌وه‌ :"ئەردۆگان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ دەركردووە و ئەگەر تاھەتایەش لە زیندان بمێنێتەوە، داوای ئازادكردن لە ئەردۆگان ناكات". .