گه‌ڕان

Shadow Shadow

تورکیا به‌رده‌وامه‌ لە ئەنجامدانی جینۆساید و قڕکردن لە سوریا‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد راگرتووه‌

2019.12.25 - 17:28
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد راگرتووه‌
ناس کورد- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوامه‌ لە قڕکردن و جینۆسایدکردن لە سوریا و ئاشکراشیکرد، بەهۆی بونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، دیالۆك و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا راگرتووه‌. .   وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، لەدیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا تودەی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد " گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا راگرتووه‌". . وتیشى، كۆتا دانوستانی ده‌وڵه‌تى سوریا له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا بێ ئه‌نجام بووه‌ و نه‌گه‌یشتوه‌ته قۆناغى سیاسی ئەوەش له‌به‌ر هه‌بونى په‌یوندى كوردەکان‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا". .   وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ڕونیکردەوە "کوردەکان سیاسەتێکی پلان بۆ داڕێژراویان نییە، ئەوان دەڵێن ئێمە بەشێکین لە سوریا و دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ باوەشی نیشتیمان، بەڵام لەپاشاندا لەو سیاسەتەیان پاشگەز دەبنەوە". . موعه‌لیم باسی لەوەکرد، ئەمریکییەکان هەندێکجار پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کوردەکان دەپچڕێنن، ئەو کاتە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا دەستپێدەکەنەوە، بەڵام کاتێک دڵنیایان دەکەنەوە کە وازیان لێناهێنن، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا کۆتایی پێدێنن. . ئەوەشی خستەڕوو، ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان شاندی سوریا و توركیا كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. . وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا  له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی توركیا، وتی"هێزه‌كانی توركیا شكستیانهێناوه‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و پابه‌ندبونه‌كانی خۆشیان جێبه‌جێنه‌كردوه‌، بۆیه‌ له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازیه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن". . له‌ باره‌ى هێرشه‌كانى توركیاوه‌ بۆ سه‌رخاكى سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، روونیكرده‌وه‌، توركیا كوردانى سوریا ده‌كاته‌ بیانو بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌ سه‌ر خاكى سوریا به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و بیانوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.‌ . وه‌لید موعه‌لیم، لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە دەستدرێژییەکانی تورکیا کرد و وتی :"ده‌بێت كۆتایی به‌داگیركارییه‌كانی توركیا له‌خاكی سوریا بهێنرێت". .