گه‌ڕان

Shadow Shadow

مستەفا چاوڕەش دواین زانیارییەکانى ناو هۆڵی کۆنگرە بۆ ناس کورد دەخاتەڕوو

2019.12.25 - 11:45
مستەفا چاوڕەش دواین زانیارییەکانى ناو هۆڵی کۆنگرە بۆ ناس کورد دەخاتەڕوو
ناس کورد- مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند، پرۆسەى دەنگدانی ئەندامانى کۆنگرە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانى ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامە و هێشتا جیاکردنەوەى دەنگی چەند بازنەکە دەستیپێنەکردووە. . مستەفا چاوڕەش، ئەندامی کۆنگرە و بەرپرسی هێزەکانى حەفتای یەکێتی بە ناس کوردی وت، "جیاکردنەوەى بازنەى سلێمانی لە تەواوبووندایە، پرۆسەى جیاکردنەوەى کەرکوک و چەند ناوچەیەکی تریش هێشتا تەواونەبووە." . بەپێی هەواڵی پێگەى فەرمى یەکێتى، جیاكردنەوەی دەنگەكانی بازنەکانی هەولێر، خانەقین، گەرمیان، چەمچەماڵ، كۆیە، قەرەچوغ، حەمرین، شنگال، نەینەوا و بەغدا کۆتایی هاتووە. . زیاتر بخوێنەوە: دواین زانیاری لەبارەى کۆنگرەى یەکێتی.. 10 بازنە کۆتایی هاتووە . وتیشی، "هیوادارین بۆ ئێوارە پرۆسەکە تەواو بێت، وەک چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە بە هێمنی بەڕێوەچووە، هەرکەسێک دەرنەچووە دەبێت قبوڵی بکات چونکە دەنگدانی خەڵکە." . هاوکات مستەفا چاوەڕش سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ ناس کورد دووپاتکردەوە.