گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرپرسێکى ئێرانى لەسەر بەراوردکردنى خامنەیی و ژنە سەرۆکوەزیرانی فینلەندا دەستگیرکرا

2019.12.25 - 08:58
بەرپرسێکى ئێرانى لەسەر بەراوردکردنى خامنەیی و ژنە سەرۆکوەزیرانی فینلەندا دەستگیرکرا
ناس کورد- بەراوردێکى سادە لەنێوان بەرپرسانى باڵاى ئێران لەناویاندا عەلى خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەگەڵ سانا مارین، سەرۆک وەزیرانى نوێی فیلەندا کە بچوکترین سەرۆک وەزیرانە لە جیهان بەس بوو بۆ ئەوەى بەرپرسێکى ئێرانى بخرێتە زیندانەوە. . بەپێی هەواڵی میدیاکانى ئێران، ڕۆژى سێشەممە، 24ی کانونی یەکەمی 2019، بەرپرسانى ئەو وڵاتە محەمەد براهام، ئەندامى ئەنجومەنى شارى بروجردیان لە ڕۆژئاواى ئێران دەستگیرکرد دواى ئەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیی لەبارەى جیاوازى تەمەنى بەرپرسانى وڵاتەکەى لەگەڵ حکومەتى فینلەندا بڵاوکردەوە. . ئەو بەرپرسەى ئێران ڤیدیۆکەى لە هەژمارى خۆى لە ئینستاگرم بڵاوکردبووەوە، دواتر بە فەرمانى دادگا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، بەتۆمەتى "تێکشکاندنى گیانى شۆڕشگێڕیى گەل". . لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا بەراوردى تەمەنى بەرپرسانى ئێران و فینلەندا کراوە، باسلەوەکراوە کە تێکڕاى ناوەندى تەمەن لە فینلەندا 42 ساڵە، ئەوانەشى کە حکومەتەکەیان بەڕێوەدەبەن تێکڕاى ناوەندى تەمەنیان 23 ساڵە، بەڵام لەکاتێکدا لە ئێران تێکڕاى ناوەندى تەمەن 31 ساڵە، ئەوانەى حکومەت بەڕێوەدەبەن تێکڕاى ناوەندى تەمەنیان 60 ساڵە. https://www.youtube.com/watch?v=Kp-pC1wNVeo