گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانتارێک باسی سەفقەى ژێربەژێری بارزانی و حەلبوسی دەکات لەبارەى یاسای هەڵبژاردن

2019.12.25 - 08:22
پەرلەمانتارێک باسی  سەفقەى ژێربەژێری بارزانی و حەلبوسی دەکات لەبارەى یاسای هەڵبژاردن
ناس کورد-

سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى ئایندە لە پەرلەمانی عێراق باس لە بوونی "سەفقەى ژێربەژێری مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی دەکات لەسەر کورسییەکانى پارتی لە موسڵ و دواتریش کەرکوک."

. سەرکەوت شەمسەدین لە نوسینێکیدا بەناوی "یاسای نوێی هەڵبژاردن کێ دژی بوو؟ بۆ دژ بوون؟ کێ لە پشتەوە سەفەقەیکرد؟ چۆن بارزانی چارەنوسی کەرکوکی خستە قومارێکی ترسناکەوە؟" دەڵێت، "هەفتەی ڕابردوو گروپی 15 بە وردی تاوتوێی بڕگە و و مادەکانی یاسای هەڵبژاردنی کرد کە ئەگەر بێ چارەسەرکرد تێپەرێ لەمپەری گەورە دروستدەکات لەبەردەم پاکی و بێ خەوشی هەڵبژاردن، بۆیە داوامانکرد پرۆژەکە ۆرک شۆپ و کۆنفرانسی زیاتری بۆ بکرێت تا نەکەوینە هەڵەیەکی تری وەک ئەوەی یاسای نوێی کۆمسیۆن کە کەس نازانێت دادوەرەکان چۆن هەڵدەبژێردرێن و کەسیش دڵنیا نییە لە دوبارە نەبونەوەی ساختەکاری." . سەرکەوت شەمسەدین دەشڵێت، "پارتی نەیدەویست هۆڵی کۆبونەوە جێبهێڵێت چونکە ڕێکەوتنی نهێنی لەگەڵ سونەکان هەبوو لە موسڵ بەڵام مسۆگەر نەبوو بۆیە بۆ ئەوەی وا خۆی نیشانبدات ناڕازییە لەگەڵ گروپی 15 و یەکێتی ئەوانیش هاتنە دەرەوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە حەلبوسی لە هەولێر لەگەڵ بارزانی رێکەوتنێکی نهێنیان کردبوو کە تارادەیەک پارتی بتوانێ لە موسڵ کورسیەکانی خۆی لەدەست نەدا بەڵام کەرکوک بە موعەلەقی ماوەتەوە و بەپێی پلانێکی حەلبوسیش ڕەنگە کورد لە کەرکوک ژمارەی کورسیەکانی سێ بۆ چوار کورسی لە کۆی 12 دابەزێت، ئەوەش بە موبارەکەی بارزانی گۆردرایەوە بە موسڵ." . ڕاشیگەیاندووە، "بۆیە لە دانیشتنی دوێنێ پارتی و تاکە پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ نیسابیان نەشکاند (پارتی نیوەی لە ژورەوە بوو نیوەی لە دەرەوە ئەوەش هەم بۆ پاراستنی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ حەلبوسی و هەم بۆ پیشاندانی هاوهەڵوێستی ساختە لەگەڵ کوتلە کوردستانیەکان)." . لە کۆتاییدا سەرکەوت شەمسەدین بە چەند خاڵێک باسی لە یاساکە کردووە؛ . 1- بەپێی ئەم یاسایە بازنەی هەڵبژاردن لە پارێزگاوە دەبێتە قەزا و بەپێی ژمارەی دانیشتوان ژمارەی کورسی بۆ قەزاکان دیاری دەکرێت. بونمونە هەڵەبجە وەک قەزا خاوەن زیاتر لە ۱٠٠ هەزار دانیشتوانە و کورسییەکی بەردەکەوێت و منافەسە بۆ یەک کورسییە لە نێوان سەرجەم کاندیدەکان. قەزای سلێمانی ٦٠٠ هەزار دەنگدەری هەیە شەش کورسی بۆ دادەنرێت و مونافەسە بۆ بردنەوەی ئەو شەش کورسیەیە. . 2- بەپێی ئەم یاسایە حزب هیچ ڕۆڵی نامێنێ بەڵکو سەرجەم کاندیدەکان بەدەنگی ڕاستەقینەی خۆیان سەردەکەون دەبێ سەرکەون ئەگینا دەنگی لیست ناچێت بۆ هیچ کاندیدێک، ئەم خاڵە وەک گروپی 15 بە سەرکەوتنی ئەزانین بۆ نەمانی هەیمەنەی حزب. . 3- ئەم یاسایە دەنگدانی بە ئەلکترۆنی هێشتەوە لەگەڵ بژاردنەوەی ئەلکترۆنی وەک پێشتر کە ئەمەش دەرگای گەورەی بەروی ساختەکاریدا هێشتەوە بۆ پارتی و یەکێتی، ئیتر شاگەشکەبونی نەوەی نوێ بەم یاسایە نازانم لە گێلێتیەوەیە یان ڕق و کینە؟ . 4- بۆیە ئەو نارەزاییەی دوای دەرچونی یاساکە ناڕەزایی گروپی 15 بوو بەڵام بۆ فریودانی خەڵک بەشێک لە پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی خۆیان خزاندە ناوی ئەگینا تەنیا گروپی 15 بەجدی ڕەخنەی لەم یاسایە هەبوو وەک پاکێج بەتایبەتی خاڵی سێیەمی ئەم نوسینە لەگەڵ بوونی چەندین لوغمی تر کە کار ئاسانی بۆ تەزویر دەکات دواتر دەردەکەون.