گه‌ڕان

Shadow Shadow

جیاوازترین ڕێگەى بۆ وانەوتنەوە بەکارهێنا

وێنە..مامۆستایەکى ژن خوێندکارەکانى توشى شۆک کرد

2019.12.24 - 10:16
وێنە..مامۆستایەکى ژن خوێندکارەکانى توشى شۆک کرد
ناس کورد-   مامۆستایەکى ژن لە شارى مەدریدى ئیسپانیا، بەهۆى هەڵبژاردنى رێگەیەکى جیاواز بۆ وانەوتنەوە، بەخێرایی بووە جێى سەرنجى خوێندکارەکانى و میدیاکانى بەلاى خۆیدا ڕاکێشا. . ڤیرۆنیكا دۆك تەمەن 43 ساڵ مامۆستاى وانەى بایۆلۆژى، ڕۆژى 16 ى ئەم مانگە خوێندکارەکانى توشى شۆک کرد، کاتێک بە جلوبەرگێکى جیاوازەوە وانەى زانستى توێکارى پێشکەشکردن. جلوبەرگەکەى ڤیرۆنیكا هاوشێوەى جلوبەرگى تایبەت بە مەلەوانییە، کە وێنەى ئەندامەکانى جەستەى لەسەر کێشراوە. مێردەکەى ڤیرۆنیكا لە تویتەر هەواڵەکەى بڵاوکردووەتەوە و دەنگدانەوەیەکى زۆرى هەبووە و زیاتر لە 65 هەزار لایکى بۆ هاتووە، و 13 هەزار کۆمێنتیشى بۆ نوسراوە. https://twitter.com/mikemoratinos/status/1206612347965587467