گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەگەر بە ئەنقەست ڕێگری لێکرا

ناس کورد هۆشداریی پارتى لەبارەى پڕۆژەى چاکسازی ئاشکرادەکات

2019.12.23 - 23:26
ناس کورد هۆشداریی پارتى لەبارەى پڕۆژەى چاکسازی ئاشکرادەکات
ناس کورد- ئەندامێکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، ئەگەر "بەئەنقەست" ڕێگرى بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دروستبکرێت، "پەنا بۆ زۆرینە و کەمینە دەبەن" بۆ ئەوەى پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان تێپەڕێنن. . پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە نزیکەى دوو هەفتەیە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانەى پەرلەمان کراوە و پەرلەمان سیفەتى بەپەلەى پێداوە بۆ ئەوەى لەماوەیەکى نزیکدا پەسەند بکرێت. . بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "دەبێت لە ماوەى هەفتەیەکدا بۆ 10 ڕۆژ لیژنەکان ڕاپۆرتى خۆیان لەسەرى ئامادەبکەن و دواتر خوێندنەوەى دووەمى بۆ دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە". . وتیشى "پڕۆژەیاساکە بە کۆدەنگی ئەو حزبانەى بەشدارن لە حکومەت هاتووە بۆ پەرلەمان، پێویستە لە پەرلەمانیش بەو شێوەیە کۆدەنگی لەسەر بێت، ئەگەر کۆدەنگی دروستنەبوو بە ئەنقەست بویسترێت ڕێگریى بۆ دروستبکرێت، بە زۆرینە تێیدەپەڕێنین". . پەرلەمانى کوردستان لە دانیشتنى ڕۆژى دووشەممە، 16ی کانونی یەکەم خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاساى چاکسازى کرد و پڕۆژەکەى ڕەوانەى لیژنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەوەى ڕاپۆرتى خۆیان لەو بارەیەوە ئامادەبکەن. . بۆ ئەو مەبەستە لیژنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆئەوەى لەکاتی خۆیدا ڕەوانەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى بکەن، لەناویاندا لیژنەى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کە ئەمڕۆ لەگەڵ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى قوربانیانی جینۆساید كۆبووەوه‌ بە مەبەستى گوێگرتن لە سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر پرۆژەکە. . بەهمەن کاکە عەبدوڵا کە ئەندامى لیژنەیەکە باسى لەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا گوێمان لە بۆچوونى ڕێکخراوەکان گرت، بڕیارە لەگەڵ وەزیرى شەهیدان تاوتوێی بکەین، دواتر ڕاپۆرتى خۆمان لەو بارەیەوە ئامادە دەکەین". . وتیشى، "کەسوکارى شەهیدان تێبینییەکیان لەسەر پڕۆژەیاساکە هەیە و پێویستە وەزارەتى شەهیدان لەو بارەیەوە ڕونکردنەوەمان بداتێ، ئەویش لەحاڵەتى وارس گۆڕینە کە بەپێی یاساکە دەبێت خانەنشین بکرێت، دەبێت وەزارەت ڕونکردنەوەمان بداتێ کە مەبەستیان چییە لەو بڕگەیە".