گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڤیدیۆ؛ پێشکەشکارێکى ئێن ئاڕ تى دوو لە پەخشى ڕاستەوخۆدا جەڵتە لێیدا

2019.12.23 - 19:17
ڤیدیۆ؛ پێشکەشکارێکى ئێن ئاڕ تى دوو لە پەخشى ڕاستەوخۆدا  جەڵتە لێیدا
ناس کورد- پێشکەشکارێکى کەناڵى ئێن ئاڕ تى دوو لەکاتى پێشکەشکردنى بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆدا جەڵتە لێیدا و بەپەلە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە. . کەناڵى ئێن ئاڕ تى بڵاویکردەوە، هاودەم مەحمود بێژەرى بەرنامەى ئێن ئاڕ تى دوو کافێ، ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى پێشکەشکردنى بەرنامەکەیدا جەڵتەى دڵ لێیداوە. . بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە کەناڵەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو پێشکەشکارە دەردەکەوێت کە دەیەوێت پرسیار لە میوانى بەرنامەکەى بکات، بەڵام ناتوانێت پرسیارەکەى بکات و هەردوو دەستى بە دەموچاوییەوە دەگرێت. . بەپێی کەناڵەکە، هاودەم مەحمود ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە و دەرکەوتووە کە توشى جەڵتەى دڵ بووە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە. https://www.youtube.com/watch?v=vyr0nlkpK0I&fbclid=IwAR1sjcPCX33ykAMBh94VfmyiPVqdInknjGpKRYjhJabGw6wUfTjPmCaXH_0