گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسى: کەشوهەواى شارەکانى هەرێم بەهارى دەبێت

2019.12.23 - 11:45
کەشناسى: کەشوهەواى شارەکانى هەرێم بەهارى دەبێت
ناس کورد–   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، هەرچەندە ئێستا وەرزی زستانە، بەڵام کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بەهاری دەبێت. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 23ی کانونی یەکەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 3 بۆ 20 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوری کەم دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی (سێشەممە)، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات، تەنها پلەکانی گەرمی یەک پلە بەرزدەبنەوە. .