گه‌ڕان

Shadow Shadow

موقتەدا سەدڕ تویتێکى کرد و سرییەوە..بۆچى؟

2019.12.22 - 20:25
موقتەدا سەدڕ تویتێکى کرد و سرییەوە..بۆچى؟
ناس كورد- سڕینەوەى تویتێکى رابەرى رەوتى سەدڕ لەبارەى کاندیدێکى فراکسیۆنى بەننا بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق کاردانەوەى لێکەوتەوە و گومانى زۆرى چالاکوانانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى بەدواى خۆیدا هێنا. .  ئەمڕۆ (یەکشەممە)، موقتەدا سەدر ڕابەرى ڕەوتى سەدر لەهەژمارەکەیدا توێتێکى کرد و دواتر سڕییەوە، لەو تویتەیدا سەدر داواى کرد بوو قوسەى سوهەیل کاندیدى فراکسیۆنى بەننا بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕێز لە قوربانیەکان و ئیرادەى خەڵک و فەرمانەکانى مەرجەعیەت بگرێت، سڕینەوەى پۆستەکەشى پرسیار و گومانى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا. .  ڕابەرى ڕەوتى سەدر لەپۆستەکەیدا نوسیبووى "برایانى فراکسیۆنى بەننا، برام قوسەى سوهەیل، ڕێز لەقوربانی عێراقیەکان و فەرمانەکانى مەرجەعیەت و ئیرادەى خەڵک و شکۆتان بگرن و ئەوەش خێرە بۆ ئێوە و ئێمە و هەموو عێراقییەکان و خەڵکیش فراکسیۆنى گەورەیە". .  دواى دەنگۆى کاندیدکردنى محەمەد شیاع سودانى و چەند کاندیدێکى تر، دواهەمینجار دەنگۆکان لەسەر کاندیدبوونى قوسەى سوهەیل بڵاوکرانەوە، گەرچى دەنگۆکانیش ڕەتکرانەوە بەڵام بەو پشتیوانیەى موقتەدا سەدر شەقامى عێراقى توشى شۆک کرد. .  دواى تێپەڕینى چەند کاتژمێرێک لەبڵاوکردنەوەى، سڕینەوەى پۆستەکە لەلایەن سەدرەوە کاردانەوەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدوای خۆیدا هێنا، چالاکوانانى عێراق گومانیان لە سەدر کرد بارودۆخەکە ناجێگیرە و خۆپیشاندەرانیش کاندیدکردنى قوسەى سوهەیلیان ڕەتکردووەتەوە و بەکەسێکى نزیک لەئێران دەزانرێت کەچى سەدریش پشتیوانى خۆى بۆ دەربڕیووە. . C0DBC781-BF10-4694-A554-534F4AA1281F_w650_r0_s.jpg